باڵیۆزخانەی ئەمەریكا پێنج گفت به‌ عێراقییه‌كان ده‌دات
  2021-05-13       415       

باڵیۆزخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبری بایدن و وەزارەتی دەرەوە پیرۆزبایی جەژن لە گەلی عێراق دەكات و گفتی هەماهەنگی لە پێنج بواری جۆربەجۆردا دووپات دەكاتەوە.  
  
ئاوێنه‌: لەپەیامی پیرۆزباییدا  باڵیۆزخانەی ئەمەریكا جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوان بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆ ئەوەی عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن لەوڵاتی خۆیان و ئابوورییەكەیان ببوژێتەوە.  

باڵیۆزخانە بەناوی ئیدارەی ئەمەریكاوە گفت دەدات كە پێكەوە لەگەڵ عێراقییەكان كاربكەن بۆ كۆمەڵێك ئامانج لەوانەش: بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، چاككردنی وێرانكارییەكانی دوای داعش، گەڕانەوەی ئاوارەكان، باشتركردنی ئابووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا.  

لە كۆتاییدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هیوای جەژنێكی ئاسوودە بۆ هەموو عێراقییەكان دەخوازێت.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×