لەسەر دروێنەی گەنم، 5 كەس بوون بەقوربانی
  2021-05-13       1315       

لەسەر دروێنەی گەنم لە شارێكی ناوەڕاستی عێراق دەبێتە شەڕو لەئەنجامیشدا پێنج كەس دەبنە قوربانی.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری ناسرییەی ناوەڕاستی عێراق بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو لەقەزای (سەید دەخیل) ی خۆرهەڵاتی شارەكە لەنێوان چەند كەسێك بۆتە شەڕ لەسەر دروێنەی گەنم و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو چوار كەسی تریش برینداربوون.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، كە دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو كۆنترۆڵی بارودۆخەكەیان كردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×