ئەندامێکی لیژنەی دارایی: كازمی به‌ڵێنی داوه‌ له‌م مانگه‌دا پشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات
  2021-05-13       495       
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عیراق سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، مستەفا کازمیش بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.   

ئاوێنه‌: شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: "حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عیراق دووپاتکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وەزارەتی دارایی عیراق کردووە".   

وتیشی: "دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە سەردانی بەغدا دەکات".   

به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات".   

پێشتریش ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارای و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌، لێبڕینی مووچه‌ هه‌ڵده‌گیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×