وەزارەتی شارەوانی: ٨ی حەسارۆك دەبێتە یەكێك لە گەورەترین گەڕەكەكانی هەولێر
  2021-05-13       599       

بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی ٨ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، سەرۆکی حکومەت سەردانی شوێنەکەی کرد.

ئاوێنه‌: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" رۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون و چۆنیەتی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە زەوییەكانی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر، سەردانێكی مەیدانی شوێنەكەی كرد كە لەمیانەی سەردانەكەیدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێریش یاوەری سەرۆكی حكوومەت بوون".

ئەوەش هاتووە" سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر زەوییەكانی 8ی حەسارۆك لە گوتەیەكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راسپارد كە بەزووترین كات خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە 8ی حەسارۆك و مۆڵەتی بیناكردنیش بدرێتە خاوەنی زەوییەكان".

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئایار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" دوای جەژن کێشەى زەوییەکانى ٨ى حەسارۆکان و ئەو گەڕەکە هاوشێوانەی هەن چارەسەر دەکرێن".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×