لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد
  2021-05-13       1425       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیرەی توركی زیاتر لە 1%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لەدەستدا كە ئەوەش نزمترین ئاستی بەهای لیرەیە بەرامبەر بە دۆلار لەماوەی شەش مانگی رابدرودا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك دۆلار ئەمریكی بە 8.51 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوەش نزمترین ئاستی پێوانەیی بەهای لیرەیە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز بەرزبونەوەی بەهای بەكاربەر لە ئەمریكا بە ئەندازەیەك كە لەماوەی 12 ساڵی رابردودا هاوشێوەی نەبوە، بۆتە هۆی بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دراوی بازاڕە  تازە پێگەیشتوەكان.       

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×