وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەستی بە بەرهەمهێنانی كارەبا كرد
  2021-05-13       613       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لە وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەست بە بەرهەمهێنانی كارەبا كرا، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە وێستگەكە بە وێستگەكانی كەلارو كفری و هێڵی نیشتمانییەوە بەسترایەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای ئەوەی بڕیاربو تاکو 15ی 5ی 2021، دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكات، دوێنێ چوارشەمە 12ی 5ی 2021، وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەستی بە بەرهەمهێنان کرد."

وتوشیەتی، بڕی بەرهەمهێنان لە ويستگەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتۆتە 25 مێگاوات و بڕیارە تا کۆتایی مانگی 6ی ئەمساڵ بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 165 مێگاوات.

رۆژی سێشەممە 11ی 5ی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان رایگەیاندبو، ئەمڕۆ وێستگەری بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی گەرمیان بە وێستگەكانی كەلارو كفری و غازی سلێمانی (هێڵی نیشتمانی) بەسترایەوەو بڕیارە بەم نزیكانە دەست بە بەرهەمهێنان بكات.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×