لەماوەی دو رۆژدا 40 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی
  2021-05-13       575       

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایدەکات لەماوەی دو رۆژدا 40 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناو شاری سلێمانی و پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم جەژنە سلێمانی قەرەباڵغترین شاری هەرێم بێت بۆ سەردانکردنی گەشتیاران.

ئاوێنە،زریان محەمەد: داسیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی لەلێداونێکدا بە ئاوێنەی وت "بەپێی ئامارەکانی بەردەستمان لەماوەی دو رۆژدا واتە لە رۆژانی 11/5 و 12/5 ئەو گەشتیارانەی رویان لەشاری سلێمانی کردوە  40 هەزار گەشتیار بون."

وتیشی" لەناو شاری سلێمانی لیژنەی چاودێریکردنی میوانخانەکان و ڕێستۆرانت و خواردنگەکانمان هەیە بەردەوام چاودێری ئەو شوێنانە دەکرێت هەر گەشتیارێک گلەیی هەبێت لەڕوی نرخەوە یان بزانێت فێڵی لێکراوە دەتوانێت ئاگاداری لیژنەکە بکاتەوە و بەدواداچون بۆ کێشەکەی بکرێت."

ئاماژەی بەوەشدا لەناو شاری سلێمانی نوێنەریان هەیە کە ڕێنمایی گەشتیاران دەکات و ناوچە گەشتیارییەکان و شوێنەکانی پێویست بەگەشتیاران بە گەشتیاران ئاشنادەکەن.

جەختیکردەوە کە پێشبینیان وایە شاری سلێمانی لەڕوی گەشتیارییەوە قەرەباڵغترین شاری هەرێم بێت بۆ ئەم جەژنی رەمەزانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×