تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی ئەگەری بەرزبونەوەی توشبوانی كۆرۆنا دەدات
  2021-05-13       610       

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند.، لە دوای جەژنی رەمەزان مەترسی بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا هەیە، ئەگەر هاوڵاتیان رەچاوی رێكارە تەندروستییەكان نەكەن.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، راگەیاند، ئەگەر هاوڵاتیان رەچاوی ڕێكارە تەندروستییەكان نەكەن ترسی ئەوە هەیە، لە دوای جەژن كۆرۆنا بە شێوەیەكی زۆر بڵاوبێتەوە و لە نەخۆشخانەكان شوێن نەبێت.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی نوێترین ئامار 200 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراون كە لەسەدا 30یان باری تەندروستیان ناجێگیرە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن، داوایشی لە هاوڵاتیان كرد، لە جەژندا خۆیان بە دور بگرن لە قەرەباڵغی زۆر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×