توركیا دەیەوێت بچێتە نێو دو گوندی ناوچەی مەتینا: شەڕێكی سەخت رویداوە
  2021-05-14       459       

بەپێی میدیاكانی پەكەكە، ئەمڕۆ هەینی، سوپای توركیا لە ناوچەی مەتینا دەستی بە هێرش بۆ سەر دو گوند كردوەو گەریلا بەرپەرچی هێرشەكەی داوەتەوەو شەڕی سەخت بەردەوامە.

ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز، لەهەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە كە سوپای توركیا لەناوچەی مەتینای باشوری كوردستان، دەستی بە هێرشێكی گەورە كردوەو هەوڵدەدات بچێتە نێو گوندەكانی "كێستە" و "ئێزیدییان".

ئەوەشی خستۆتەڕو، گەریلا بەرپەرچی هێرشەكەی داوەتەوەو لە ئاكامدا شەڕێكی سەخت هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی ئاژانسەكە لە ئێستادا شەڕ لەو ناوچەیە بەسەختی بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×