ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: ژمارەی توشبوان داكشا
  2021-05-14       334       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو داكشاوەو هاوكات حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە چواریان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 21 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 353 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و یەك هەزارو 14 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 4 لە هەولێر، 2 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×