ئومێد خۆشناو: سێ كەس لەسەر هێرشكردنە سەر خێزانە كوردەكە لەتوركیا دەستگیركراون
  2021-05-14       984       

بەپێی قسەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە هەولێر، سەبارەت بە هێرشكردنە سەر خێزانێكی كوردی خەڵكی هەولێر كە بۆ گەشت سەردانی توركیایان كردبو، وەڵامی داواكارییەكەی داونەتەوەو رایگەیاندوە كە سێ كەس لەسەر ئەو روداوە دەستگیركراون.

ئاوێنە: دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، چەند توركێك هێرشیان كردە سەر خێزانێكی گەشتیاری كورد كە بۆ گەشت چوبونە توركیا، لەسەر ئەو روداوە پارێزگاری هەولێر پەیوەندی بە كونسوڵی گشتی توركیاوە لە هەولێر كردو داوای رونكردنەوەی لێكردن و هەروەها داواشی كرد كە "لەزوترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوەو پەلاماردەرو تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەیەنن."

دوابەدوای ئەوە ئومێد خۆشناو، بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"کۆنسوڵی تورکیا بە فەرمی پەیوەندیی پێوەکردین و رایگەیاند سێ کەس بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون."

بەقسەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر"ئەندامانی ئەو خێزانە کوردەی هێرشیان کراوەتەسەر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای مێرسین."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×