تەندروستی چەمچەماڵ: دو کەس گیانیان لەدەستدا
  2021-05-14       243       
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، لەڕوداوێکی هاوتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ سلێمانی دو کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکی تر برینداربو.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، لەڕوداوێکی هاوتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ سلێمانی نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ، دوو گەنجی تەمەن (١٩و٢٠) ساڵ گیانیان لەدەستداو کەسێکی تر  برینداربو.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دوای گەیاندنیان بەسەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی (طب عدلی) سلێمانی کران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×