سەفین دزەیی: بەتوندی روداوی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر خێزانه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر شەرمەزار دەکەین
  2021-05-14       470       
سەفین دزەیی
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر خێزانێكی‌ شاری‌ هه‌ولێر لەتورکیا رایگەیاند، "ئێمە بەتوندی روداوەکە شەرمەزار دەکەین."

ئاوێنه‌: سەفین دزەیی راشیگەیاند، "بەداخەوە ئەو خێزانە دەستدرێژییەکی نامرۆڤانەیان کراوەتەسەر، بەتایبەت کە منداڵ و خانمی خێزانەکە لە شوێنەکەدا بوون، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە، سێ کەس دەستگیرکراون".

لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو كه‌سانه‌وه‌ کە هێرشیانكراوه‌ته‌سەر، سەفین دزەیی وتی‌، "پەیوەندیم بەکاک موشتاق کردووەو سوپاس [بۆ خوا] رەوشی تەندروستیی جێگیرە".

لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو روداوە، سەفین دزەیی دەڵێت، "ئێمە پەیوەندیمان بەکۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر کردووەو ناڕەزایی خۆمانمان پێگەیاندووە، هیوادارین بەرپرسەکانی تورکیا بەدروستی بڕیار بدەن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×