رەوتی سەدر بۆ پشتیوانیکردن لەفەڵەستین خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌دات
  2021-05-14       331       
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر داوا ده‌كات سبەی شەممە لەبەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانیکردن لەفەڵەستین ئەنجامبدرێت.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا کە ئەمڕۆ هه‌ینی‌ بڵاویکردۆتەوە رایگه‌یاندووه‌، دوای ئەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەنێویاندا قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، داوا دەکەن سبەی شەممە لەبەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی هێمنانەو بەڕەچاوکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان ئەنجام بدرێت.

باسی لەوەشکردوە، لەخۆپیشاندانەکەدا ئاڵای فەڵەستین بەرز دەکرێتەوەو ئاڵاکانی ئیسرائیل و ئەمریکاش دەسوتێندرێن، هەروەها ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هاوکاری وڵاتان بۆ ئیسرائیل رەتدەکرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×