2021-05-14   458     
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ مھر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و ھایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوەو لەگەڵ ھەردولا گەیشتنە کۆمەڵێک "رێککەوتنی" سەرەتایی.
ئاوێنه: بهپێی ڕاگهیهندراوی كۆبونهوهكه، لەھەردو کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ههینی بەڕێوەچون، تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا. ھەروەھا بڕیاردرا تیمی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستانو وڵاتی ئەرمینیا دروست بکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕوی بەئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری.
لەتەوەرێکی تری قسەکاندا، باسی پێکەوەبەستنی زانکۆ پۆلی تەکنیکییەکانی کوردستانو ئەرمینیا کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری ھاوبەشی زانستی.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ھەر ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیرانو شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبوەوە، پاش گفتوگۆی چڕ رێککەوتنێکی سەرەتایی کرا بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەرمینیا بێنە ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەرفراواندا منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن ١٠_١٨ ساڵان فێری ئای تی و تەکنەلۆژیای زانیاری بکەن کە ئەمە پرۆگرامێکی تایبەتی کۆماری ئەرمینیایە.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگھێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا ھەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.