2021-05-14   1282     
پارێزگای مێرسینی باكوری كوردستان - توركیا رایدهگهیهنێت كه روداوی هێرشكردنه سهر خێرانهكهی ههولێر رێکەوت بووە.
ئاوێنه: پارێزگای مێرسین لهرونكردنهوهیهكدا رایگهیاندووه، "دوای ئەوەی لە شارۆچکەی بۆزیازی لە پارێزگای مێرسین، دوو ئۆتۆمبێل دووچاری رووداوی هاتوچۆی زیانبەخش بوونەوەو لەنێوانیاندا شەڕ رویدا، سێ کەس بەهۆی لێدان لەهاوڵاتیەکی شاری هەولێر دەستگیرکران."
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه خێزانی م.م.ک کە لەشاری هەولێرەوە بۆ گەشت بەئۆتۆمبێل بەرەو شاری ئەنتاڵیا بەڕێکەوتبون، لەناوچەی گۆزسوزجە دوچاری روداوی هاتوچۆبون. دوای رووداوەکە دەمەقاڵە لەنێوان م.م.ک و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەی دیکە کە سێ کەس بوون روویداوە."
راشیگهیاندووه، "پاش ئەوەی دەماقاڵەکە گۆڕاوە بۆ شەڕ م.م.ک لەلایەن سێ کەسەکەوە لێیدرا، بەئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەی حکوومی ئانامور کرا. دوای ماوەیەکی کەم لەروداوەکە، هێزە ئەمنییەکان هەرسێ سەرنشینەکەی ئۆتۆمبێلەکەی دیکەیان دەستگیرکرد."
سێ دەستگیرکراوەکە دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی دادگا کرانو م.م.ک دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
پارێزگای مێرسین راشیگهیاندووه، "رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەکەوە روویداوە. ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەنگۆی بێبنەمان و رووداوەکە بەتەواوی رێکەوت بووە. سێ کەسی پەیوەست بە کێشەکەش دەستبەسەر کراون و قۆناغی یاسایی لەگەڵیان بەردەوامە. هەروەها هاووڵاتی عێراقی م.م.ک لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆکراوە و دواتر نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە. روودانی ئەم رووداوە زۆر نیگەرانی کردین چونکە ئەو هاووڵاتییە عێراقییە و خێزانەکەی لەلای ئێمە میوان بوون".