لە روداوێکى هاتوچۆدا لە باشورى عێراق 14 کەس گیانیان لە دەستدا
  2021-05-15       431       

لە پێکدادانى ئۆتۆمبێلێک و پاسێکدا لە پارێزگاى موسەناى باشورى عێراق (14) کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان سوتاون.

ئاوێنە: بەرگرى شارستانى پارێزگاى موسەنا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان توانیویانە تەرمى سوتاوى (14) کەس دەربهێنن کە لەئەنجامى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێک و پاسێکدا لەسەر رێگاى خێراى پارێزگاى موسەنا بەهۆى سوتانیان گیانیان لە دەستدابو، هەرەوەها توانیوایانە سێ برینداریش رزگار بکەن.

بەپێى راگەیەندراوەکەى بەرگرى شارستانى، روداوەکە بەهۆى خێرایى زۆرو ئاگادارنەبونى شۆفێر هەردو ئۆتۆمبێلەکە رویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×