پێشمەرگەیەك بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەست دا
  2021-05-15       383       

ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی گەڵاڵە لە سنوری قەزای چۆمان، كە پیشەی پێشمەرگە بوە، لە کاتی چونی بۆ گیا بەهارییەکان، لە چیای پانکە لە دەڤەری باڵەکایەتی، کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەست دا.

ئاوێنە: سەرباز ئەحمەد، موختاری ناحیەی گەڵاڵە لە لێدوانێكدا رایگەیاندبە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 15/5/2021 هاوڵاتییەکی ناحیەی گەڵاڵە سەر بە قەزای چۆمان، بە ناوی (عەلی رەمەزان شێخە) خێزاندار، کە پیشەی پێشمەرگەیەو دانیشتوی قەزای سۆرانە، لە کاتی چونی بۆ گیا بەهارییەکان، لە چیای پانکە لە سنوری ناحیەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەکایەتی، توشی روداوی هەڵدێران بوە."

ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بەهۆی ئەم روداوەوە ئەو هاوڵاتییە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی  گەڕێندراوەتەوە و لە گۆڕستانێکی ناحیەی گەڵاڵە بە خاک دەسپێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×