قەرەیلان: لەماوەی 20 ڕۆژدا 187 سەربازی توركیا كوژراون
  2021-05-15       480       

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە)، ئاشكرایكرد، لە 23ی مانگی رابردو تا 13ی ئەم مانگە لەمیانی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا لە ناوچەكانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لەلایەن گەریلاوە، 187 سەربازی توركیا كوژراون و 18 گەریلاش شەهید بون.

ئاوێنە: موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی "ستێرک تی ڤی" ئاماری شەڕی نێوان گەریلاو سوپای توركیای لە ماوەی 20 رۆژدا لە ناوچەكانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ئاشكراكرد.

قەرەیلان وتی"هەڤاڵانمان ئامارەکان بڵاودەکەنەوە، لە شەڕدا شتێک ناشارینەوە، لە پێش چاوی هەمو جیهانەوە لە بەرامبەر سوپایەکی دڕندە کە تەکنیکی سەردەم بەکاردێنێت، شەڕ دەکەین، چەندە قوربانی دەدەین پێویستە جیهان و گەل بزانێت، با کەس نەڵێت کە هەڤاڵ شەهید دەبن و بڵاوی ناکەنەوە، ئەو ژمارەیەی دەیدەین مسۆگەرە، پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت، لەوانەیە دوژمن ژمارەی کوژراوەکانی کەم و زیاد بکات، بەڵام ئێمە وا نین." 

هەورەها ئاشكرایكرد "لە هەر سێ بەرەی شەڕدا، تا ئێستا 18 شەهیدمان هەیە، پەیوەندیمان لەگەڵ گروپێکی شەش کەسی هەڤاڵانماندا نەماوە، لەوانەیە شەهید بوبن یان نا، ئێمە نازانین، هێشتا دیار نییە."

قەرەیلان سەبارەت بە ئاماری كوژراوان و بریندارانی سوپای توركیا ئاشكرایكرد"بەپێی ئەو شتەی بۆ هەڤاڵانمان رون بوەتەوە، تا ئێستا دوژمن 187 کوژراوی هەیە و نزیکەی 20 سەربازیشی بریندار بون."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×