وەزارەتی پەروەردە: سبەی پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دەستپێدەكاتەوە
  2021-05-15       279       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی بەنۆرە بۆ قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی(حكومی-ناحكومی) دەستپێدەكاتەوە.

ئاوێنە: ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە کۆبونەوەی 10/03/2021ی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، ژمارەیەك بڕیاران لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناو پۆل داون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دەقی بڕیارەكان پێكدێن لە:

1-  دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە رۆژی یەکشەممە 16/05/2021 بەشێوازی بەنۆرە(تناوب)، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی (حکومی-ناحکومی)و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردوە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.

2-  پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاو سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.

3 - لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگارو سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

4- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت،  دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەڵێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.

5- وەزارەتی پەروەردە، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو ئەو مامۆستا بەرێزانەی ڕۆڵیان هەبوە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەرو....هتد،  وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە، لەڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربونی بدرێت، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتوەو پێشتر ڕایانگەیاندوەو بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت نێردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبونەوەی ١٠ / ٣ / ٢٠٢١ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن  لەگەڵ  بەڕێزان  سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا  ، بریارمان دا بە:

١-  دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە ١٦/ ٥ /٢٠٢١ بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردوە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن.

٢-  پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.

٣ - لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان ، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت. 

٤- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر  ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت،  دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە  بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.

٥- وەزارەتی پەروەردە ، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبوە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد ،  وا پێویست دەکات  بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربونی بدرێت ، تەنیا لەو بابەتانە کە  پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتوە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
١٥ ی ٥ی ٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×