لەڕۆژانى جەژن هیچ گەشتیارێک نه‌چۆته‌ هەولێر و دهۆك
  2021-05-15       506       

بەهۆی پابەندبونی بە بڕیارەكانی حكومەتەوە هەولێر و دهۆك گەشتیار رووی لێنەكرد، بەڵام بەپێچەوانەوە دەیان هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا روویان لە سلێمانی كردووە.

ئاوێنه‌: پابەندنەبونی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بە بڕیارەكەوە، وای كرد ژمارەیەكی زۆر گەشتیار روو بكەنەوە پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی هەورامان، بەپێچەوانەوە هەولێر و دهۆك بەهۆی داخستنی بازگەكان بەڕووی گەشتیاراندا و پابەندیان بە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆوە هیچ گەشتیارێك رووی لەو پارێزگایانە نەكرد.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە رۆژانی جەژندا 80 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە، بەشێوەیەك ئۆتێڵ و مۆتێلەکانى شارى سلێمانى پڕبوونەتەوە و شوێنى تر نەماوە و سەرجەمیان پڕبوون.

ئەو گەشتیارانەی روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی ناوەڕات و خوارووی عێراقن،بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە لەلاەین حكومەتی عێراقەوە بە مەبەستی گەشتكردن روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رۆژی 7ی ئەم مانگە سەبارەت بە رۆژانی جەژن چەند بڕیارێكی دەركرد، لەو بەیاننامەیەدا وەزارەتی ناوخۆ جەختیكردەوە لەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە بە پێی ئەو رێكارانەی كە لە بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021 دا هاتووە.


بڕیارەكەی وەزارەتی ئاراستەی سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم كرابوو، بەڵام لە رۆژانی جەژندا تەنها پارێزگای هەولێر و دهۆك پابەندی بڕیارەكەبوون و هەریەك لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان پابەندی بڕیارەكە نەبوون.

لە پارێزگای هەواێر و دهۆك بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ قەدەغەی هاتوچۆ هەبووە لە نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق، پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بووین و هیچ گەشتیارێک نەهاتووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.  

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×