ته‌ندروستی عێراق كه‌مترین مردن و توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد
  2021-05-15       235       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 20 (بیست) توشبوی كۆرۆنا مردون، 2058 (دو هه‌زار و په‌نجاو هه‌شت) توشبوی دیكه‌ تۆماركراون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 472302 (چوارسه‌د و حه‌فتا و دو هه‌زار و سێسه‌د و دو) ژه‌م.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 2058 (دو هه‌زار و په‌نجاو هه‌شت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ 1.113.917 (ملیۆنێك و سه‌د و سێزده‌ هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌ڤده‌) توشبو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 5220 (پێنج هه‌زار و دوسه‌د و بیست) توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 20 (بیست) توشبوی كۆرۆنا مردون، 3 (سێ) كه‌سیان له‌ دهۆك، كه‌سێكیان له‌ سلێمانی، 2 (دو) كه‌سیان له‌ هه‌ولێر بون، هه‌روه‌ها 472302 (چوارسه‌د و حه‌فتا و دو هه‌زار و سێسه‌د و دو) ژه‌م ڤاكسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌كارهێندراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×