دوای 19 رۆژ لەمردنی، تەرمێك لەهەولێر دۆزرایەوە
  2021-05-15       320       
لەنێو دوكانێكدا لەشاری هەولێر هاوڵاتییەكی رۆژهەڵاتی كوردستان دوای گیان لەدەستدانی بۆ ماوەی نزیكەی (20) رۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ئاوێنه‌
: لەراگەیاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، تیمی ڕزگاركردنی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بەهاوكاری لەگەڵ تیمی پزیشكی فریاكەوتنی هەولێر توانیویانە تەرمی هاوڵاتیەكی كوردی كوردستانی ئێران دەربهێنن كە ماوەی (19) ڕۆژ بوو لە دوكانەكەی خۆیدا گیانی لەدەست دابوو، كەسیش پێی نەزانی بوو.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیدەگەێنێت: لاشەكەی بەتەواوی تێكچووبوو، دوای دەرهێنانیشی لەناو دوكانەكە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×