2021-05-15   362     
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌بات - هه‌ولێر، 2 (دو) كه‌س مردن كه مام و برازای یه‌كترن، 4 (چوار) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنە: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگای نێوان خه‌بات- هه‌ولێر 2 (دو) كه‌س مردن كه مام و برازای یه‌كترن، هه‌روه‌ها 4 (چوار) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانی ئه‌و روداوه، دانیشتوی قه‌زای خه‌باتن و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی ژماره‌یه‌ك له خزمه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتبون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای دوكان- رانیه رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك مرد و شه‌شی كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.