ئەمڕۆ دواین ڕۆژ بوو بۆ ناوتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران
  2021-05-15       614       
ئەمڕۆ کە دواین ڕۆژ بوو بۆ ناوتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، چوار بەربژێری بەهێز دەرکەوتن و ناوی خۆیان تۆمار کرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ، شەممە، هەریەکە لە رەئیسی، موحسین هاشمی، عەلی لاریجانی، ئیسحاق جەهانگیری ناوی خۆیان تۆمارکرد.

ئیبراهیم رەئیسی بەربژێری سەرەکیی نەریتخوازان، کە هەڵبژاردنی پێشووی بە حەسەن رووحانی دۆڕاند و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە سەرلەنوێ خۆی کاندید کردەوە.

هەروەها موحسین هاشمی کە یەکێکە لەو کەسانەی خۆی بە درێژکراوەی ڕەوتی هاشمی رەفسەنجانی دەزانێت، خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کرد.

هاوکات، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ساڵی 2005 کاندید بوو و سەرنەکەوت. خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید کرد هاوکات ئیسحاق جیهانگیری کە یەکێکە لە سەرکردە ناسراوەکانی ئێران، کاندید بوونی خۆی ڕاگەیاند و ناوی تۆمارکرد.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×