هێزەكانی ڕوسیا لە سوریا ڕێگری لەهاتوچۆی هێزێكی ئەمریكی دەکەن
  2021-05-15       723       
هێزەكانی ڕوسیا لە سوریا ڕێگری لەهاتوچۆی هێزێكی ئەمریكی دەگرن و بەپێی زانیاییەكانیش، هۆكارەكەش بۆ نەبوونی هەماهەنگی تێپەڕبوون لە ناوچەكە دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: سەنتەری ئاشتی ڕوسیا لە سوریا بڵاویكردەوە، هێزەكانی وڵاتەكەی لە حەسەكە ڕێگەیان لە هێزە ئەمریكییەكان گرتووە و لە شەقامی ئێم4دا هێزە ئەمریكییەكانیان گەڕاندووەتەوە.

ئەلكساندەر كارپۆف بریكاری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ئاشتی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، هۆكار ڕێگریكردنەكە ئەوە بووە كە هێزە ئەمریكییەكان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی كوردی سوریا هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ڕوسییەكان نەبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكوئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هیچ هەڵوێستێكی لەو بارەوە ئاشككرا نەكردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×