سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، جه‌ند مه‌رجێکى بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند که یه‌کێکیان ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیله له مزگه‌وتى ئه‌قسا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، تۆڕى سپوتنیک بڵاویکرده‌وه، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ده‌رکردنى دانیشتوانى شێخ جه‌راح ڕابگرێت و ئه‌و که‌سانه‌شى له توندوتیژییه‌کانى مزگه‌وتى قودس ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند”بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر پێویسته ئیسرائیل هێزه‌کانى له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا بکاته ده‌ره‌وه و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کانیشى بۆ سه‌ر غه‌زه ڕابگرێت".
هاوکات ئاشکراشیکرد، تورکیا و میسر و قه‌ته‌ر له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه و قودس.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى هێرشه‌کانى حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ریه‌کتر 139 که‌س له فه‌ڵه‌ستیینییه‌کان و کوژراون و هه‌زارى دیکه‌یان برینداربوون، به‌هۆى موشه‌که‌کانى حه‌ماسیشه‌وه هه‌شت که‌س و شه‌ش سه‌ربازى ئیسرائیلى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى بیست که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.