2021-05-15   489     
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا دەكات، سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لەكەی دابنێت.
ئاوێنه: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شەممە په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامداوه.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مه‌حمود عه‌باس له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیەكە‌دا، باسی له‌و هێرش و كارە تاوانكارییانەی ئیسرائیل كردووە، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئەنجامیداوە.
باسیلەوەشكردووە، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین داوای له جۆ بایدن كردووه، سنورێك بۆ هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل دابنێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، جۆ بایدن باسیلەوەكردووە، ئەمریكا كاری جدی بۆ هێنانه‌دی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دەكات.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە، شەڕ و ڕوبەڕبونەوەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە بەردەوامی هەیە، بە گوێرەی ئامارەكانیش بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی ئیسرائیلەوە، 146 هاوڵاتی فەڵەستینی كوژراون، هەروەها بەهۆی موشەكەكانی بزوتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل شەش هاوڵاتی ئەو وڵاتە كوژراوە.