لە چەمچەماڵ كەسێك برایەكی خۆی كوشت
  2021-05-16       438       

لەسەر دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا، لە چەمچەماڵ كەسێك برایەكی خۆی كوشت.

ئاوێنە: شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، كاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێكی تەمەن 33 ساڵ گەیەندرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ.

وتیشی، قوربانییەكە ئاسەواری چەند فیشەكێكی پێوە بوو، بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدابوو

بكوژ و كوژراو برای یەكترین و لە بنەڕەتدا خەڵكی گوندی قەرەتامۆری سەر بە ناحیەی شۆڕش-ن، دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ-ن.

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشكنین، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كرا، پاش گەڕاندنەوەشی، ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×