ئەمینداری یەکگرتو: ئەوەی لەفەڵەستین دەیبینین سوکایەتیکردنە بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان
  2021-05-16       401       
ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا رودەدات لە سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان، دەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراو لەفەڵەستین" جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە".

ئاوێنە: سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "‏ئەم ڕۆژانە ،لەفەڵەستین چی دەبینین؟: سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان ودەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراوو بێسەروشوێن بونی هاوڵاتیان وئاوارەبونی ماڵوێرانکراوان".

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی رودەدات "وەک جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە..!".

بەگوێرەی ئامارێک لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم شەش رۆژەی رابردوی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، 139 (سەد و سی نۆ) فەڵەستینی مردون زیاتر لە هەزار کەسیش بریندارن، هاوکات ئیسرائیل رایگەیاندوە، 11 (یازدە) هاوڵاتی وڵاتەکەیان لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان کوژراون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×