مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق گردبونەوە
  2021-05-16       258       

ئەمڕۆ یەك شەممە مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق گردبونەوەو دەستەكەش چەند داواكارییەكی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردو لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان لەدەربڕینی ناڕەزاییەتیەكانیان بەردەوام دەبن.
دەقی پەیامی مامۆستایانی وانەبێژ بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە مامۆستایانی وانەبێژی سەیدصادق گردبونەوەو دەستەكەش چەند داواكارییەكی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردو لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان لەدەربڕینی ناڕەزاییەتیەكانیان بەردەوام دەبن.

دەقی پەیامی مامۆستایانی وانەبێژی سەیدصادق:

بۆ بەڕێزان :/بەڕێوەبەری پەرودەی سەیدصادق وبەڕێوبەری قوتابخانەكان وسەرجەم مامۆستایانی میلاك

بەڕێزان یٔێمە وەك مامۆستایانی وانەبێژبڕیارماندا بایكۆتی ھۆڵەكانی خوێندن بكەین وخۆپیشاندان بكەین تاوەكو سەرۆكی حوكومەتی هەرێم دێت بەدەم داواكارییەكانمانەوە، پێویستمان بە پاڵپشتی و ھاوكاری یٔێوە دەبێت هیوادارین هاوكارمان بن بۆ وەرگرتنی سەرەتایی ترین مافەكانمان كە داوای دامەزراندن دەكەین سەرەتایی ترین مافی خۆمانە،مامۆستایانی وانەبێژچەندین ساڵە بەدۆخێكی خراپی دارایی و دەروونیەوەدەژین بۆ دەرچونمان لەو دۆخە خراپەی دارایی ودەرونیەی كە تێی كەوتوین یٔێمە ھەڵوێست وەر دەگرین بەرانبەر بەو ستەمەی لێمان دەكرێت ھیوادارین یٔێوەش لەگەڵ یٔێمە هاوكاربن و بێنەسەرشەقام لەپێناو گەڕاندنەوەی شكۆ بۆمامۆستا بەتایبەت مامۆستایانی وانەبێژ.

دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی سەیدصادق
15/5/2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×