وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لە بارەی مریشکی فرێش و بەستووەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
  2021-05-16       209       
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم سه‌ربڕخانەکانی پەلەوەری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە کە لە پێناو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی، پێویستە لەمەودوا بەرهەمی (مریشک، پارچەکانی فرێش و بەستو) ستیكه‌ر و باركۆدی په‌سندكراوی وه‌زاره‌تی لێ بدرێت.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا کەبەژمارە بەژمارە (2616) دەرچوە و ئاڕاستەی سەرجەم سەربڕخانەکان کراوە ئاماژە بەوشکراوە، پێویستە تا 21ی ئەم مانگە سه‌ربڕخانەکانی پەلەوەری بەمەبەستی خستنە بازاڕی بەرهەمی (مریشک، پارچەکانی فرێش و بەستو)، باركۆد و ستیكه‌ر له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن.

ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش لە پێناو پارێزگاریکردنە لە بەرهەمی ناوخۆیی و دوای ئەو بەروارەش بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆد قەدەغە دەکرێت.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئەوەشی خستوەتەڕو، دوای 21ی ئەم مانگە ئەو بەرهەمانەی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکان ساغ بکرێنەوە، وەک بەرهەمی ساختە هەژمار دەکرێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×