لەڕۆژانی جەژندا 623 کەس لە گەرمیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
  2021-05-16       266       
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، 623 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: لەوبارەیەوە ڕزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاند، “لە سێ ڕۆژی جەژندا 632 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و 13 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.

لەلایەکی دیکەوە موقەدەم عەبدولڕەحمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕۆژانی جەژندا شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و لە کۆی ڕووداوەکان 10 کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکانی هاتوچۆ دووانیان لەناو کەلاردا ڕوویانداوە، چواریشیان لە ناحیەی ڕزگاری بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×