پەرلەمانتارێک: هیچ نیازێک نییە تا چوار ساڵی تر دەستکاری نرخی دینار بکرێت
  2021-05-16       721       
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە کە بابەتی نرخی گۆڕینەوەی دینار بەرانبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی کۆتایی یەکلایی بۆتەوە و هیچ نیازێک نییە تا چوار ساڵی تر دەستکاری نرخی دینار بکرێت.

ئاوێنە: سەلیم هەمزە شووشکەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی بە پێگەی "مەعلوومە"ی راگەیاندووە کە بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی کۆتایی یەکلایی بۆتەوە و هیچ نیازێک نییە بەمزووانە بۆ نرخە کۆنەکە بگێردرێتەوە، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو نرخەی ئێستای دینار بەتەواوەتیی چەسپێنراوە و لەداهاتووشدا هەر کار بەو نرخە دەکرێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێراق، لەبابەتی دەستکاریکردنی نرخی دینار دەبێت چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بکرێت و لەدوای ئەو چوار ساڵە رەنگە بتوانرێت جارێکی تر دەستکاری نرخەکان بکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×