له‌باره‌ی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ده‌وڵه‌تی یاسا داوایه‌كی هه‌یه‌
  2021-05-16       846       

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، داوادەكاتپ لەسەر پرسی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

ئاوێنە: له‌مباره‌یه‌وه‌ بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بێت بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە كە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە كردوویانە".

لەكۆتایی ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەوەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە سەرووی 145 هەزار دینار و ئەو بڕیارەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×