هاوڵاتییەک لەسەر ئەوەی بانگهێشتی ئێوارەخوانێک نەكراوە، تەقە لەهاوڕێكەی دەکات
  2021-05-16       1093       
پۆلیسی پارێزگای بەغدا بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە بەهۆی ئەوەی بانگهێشتی ئێوارەخوانێك نەکراوە لەبۆ ژمارەیەك لەكەسوكارو هاوڕێیانی رێکخراوە، کەسێک تەقەی لەهاوڕێکەی کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات.

ئاوێنە: پۆلیسی پارێزگای بەغدا لەبارەی روداوەکە رایگەیاندوە، رۆژی شەممە لە ناوچەی بەلەدیات كەسێك دوای ئەوەی لەلایەن هاوڕێكەیەوە بانگهێشتی ئێوارە خوانێك نەکراوە کەبۆ ژمارەیەک لەکەسوکاری و هاوڕێیانی دیکەی ئەنجامیداوە، چوەتە شوێنی ئێوارە خوانەکە و لەگەڵ هاوڕێکەیدا دەبێت بە کێشە لەنێوانیان.

دوای کێشەکە و دروستبونی گرژیش لەنێوانیان، ئەو کەسەی بانگێشت نەکراوە بەدەمانچە تەقە لەهاوڕێكەی دەكات و بەهۆی ئەوەی گولـلە بەسەری کەتوە، هاوڕێکەی بە بەسەختی برینداربوە و پزیشکانیش دەڵێن تەندروستی ناجێگیرە.

پەیوەست بەم بابەتەش سەرچاوەیەکی پۆلیسی بەغدا رایگەیاندوە، لەم کاتەدا تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×