"هەندێک خاوەنکار بەرچاویان تەنگە و برسین و تێرناخۆن، یەكی ئایاریان نەیانکردە پشو"
  2019-05-01       1528       

لەگەرمیان جەژنی كرێكاران بەرزرادەگیرێت‌و بەم بۆنەیەوە لەناحیەی باوەنور لەلایەن گەنجانی خۆبەشەوە چالاکی پاککردنەوەی شار دەستیپێكردوە‌و سەرۆکی لقی گەرمیانی سندیکای کرێکارانیش دەڵێت، "هەندێک خاوەنکار بەرچاویان تەنگە و برسین و تێرناخۆن، یەكی ئایاریان نەیانکردە پشو".


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد:  سەرۆکی لقی گەرمیانی سندیکای کرێکاران عومەر موحەمەد بەئاوێنەی ڕاگەیاند لای خۆمانەوە کارگەکانمان ئاگادارکردەوە کەئەمڕۆ بکرێتە پشو،  هەرچەندە هەندێک خاوەنکار بەرچاویان تەنگە و برسین و تێرناخۆن، ئەوانە نەیانکردە پشو ئیشیان بەکرێکار کرد، بەڵام ئێمە لەسندیکای کرێکاران مەراسیممان ئەنجام داو پێشوازیمان لەمیوانان کرد، شیرینیمان دابەشکرد.


وتیشی "وەکو ئەنجامدانی چالاکی ئێمە داهاتی ئەوتۆمان نیە چالاکی گەورە ئەنجام بدەین لەهەندێک شوێن لافیتەمان هەڵواسیوە تایبەت بەم ڕۆژە، بەڵام سەردانی هەندێک جێگامانکرد کەکرێکاری لێبو."


باس لەوەش دەكات داوایان لەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کردوە لەبارەی خستنەگەڕی شاری پیشەسازی کە سێ هەزار دۆنمە چەندین کارگەی گەورەی تێدایە، دەشڵێت "ئەوکارگانە، ئەتوانی بەهەزاران هەلی کار بڕەخسێنین هەروەها بنکەی تەندروستی لەناوچەی پیشەسازی بکرێتەوە چونکە 5 هەزارکرێکاریتێدایە و بۆکەمکردنەوەی قەرەباڵخی داوامانکردوە پارکی ئۆتۆمبێلیان بۆدروست بکرێت و چارەسەرکردنی کێشەی دوکانەکانیان چونکە گرێبەستەکانیان تەواو بوە داوامان کردوە بۆیان نوێ بکرێتەوەیاخود بکرێت بەکرێییەکی هەمیشەی و نەخرێتە مزایدەوە داوای زۆرمانکردوە لەبەرژەوەندی کاسبکاران".



هەروەها لەم ڕۆژەدا لەناحیەی باوەنوری سەر بەقەزای کەلار کۆمەڵێک لەگەنجان و چالاک وانان هەستان بەپاککردنەوەی ناوشار وەک ڕێزگرتنێک لە مانوبونی کارگوزارەکان، لەوبارەیەوە، دڵشاد موحەمەد  بەشداربو لەچالاکیەکەدا بەئاوێنەی ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێم باشبو بەشداری بکەم لەم ڕۆژەدا وەک هاوکارییەکی ئەو کارگوزارانە،لەگەڵ کۆمەڵێک لەهاوڕێیانم بەشداربوین و ئەم چالاکیەمان ئەنجام دا، کە بۆیەکەم جارە لەمێژوی باوەنوردا کچێک بەشداربێت لەگەڵمان لەم جۆرە چالاکیەدا.


وتیشی"ئەنجام دانی ئەم چالاکیە وەک ڕێزگرتن بو لەماندوبونی ئەو کارگوزارانەو هەستکردن بەبەرپرسیارێتیە بۆئەوەی پاک و خاوێنی ڕابگرین و شت فڕێ نەدرێت چونکە دواجار ئەوکارگوزارانە ئەبێت هەڵیبگرنەوە." 


جەوهەر شکور، بەرپرسی محەلی گەرمیانی حیزبی شیوعی سەبارەت بەیەکی ئایار  بەئاوێنەی ڕاگەیاند چالاکیمان ئەنجام داوە بەبۆنەی یەکی ئایارەوە لەکەلار و کفری وخانقین و جبارە  سەردانی کرێکارانمان کردوە و شیرینیمان بەسەریاندا دابەش کردوە، ئەم چالاکیە لەسنوری گەرمیاندا کراوە لەهەرجێگایەک کە بارەگامان هەبوبێت، پرسیاری بارودۆخی کرێکارانمان کردوە بەیاننامەمان بەسەریاندا دابەشکردوە.

 

 

 


زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
سێ سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×