سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستینیەکان دەردەبڕێت .
ئاوێنه: سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،پەیامێك لە بارەی گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی فەلەستین رادەگەیێنێت.
لە تویتەکەیدا وتتویەتی،”سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە لە دژی گەلی فەلەستینی ستەملێکراو دەکرێت. لێرەوە پشتیوانی و خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەلی فەلەستینی ستەملێکراو بەتایبەت رادەگەیێنم، کە بەرەنگاری ستەم دەبنەوە”.
بەگوێرەی ئامارێک لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم شەش رۆژەی رابردوی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، 139 فەڵەستینی مردون زیاتر لە هەزار کەسیش بریندارن، هاوکات ئیسرائیل رایگەیاندوە، 11 هاوڵاتی وڵاتەکەیان لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان کوژراون.