'ئێن ئاڕ تی: یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید ڕادەستی پارتی بکات'
  2021-05-16       1487       
کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ڕایگەیاند، "پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و ڕادەستی هەولێر بکرێتەوە، کە پارتی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان لە مانگی 6ی ساڵی ڕابردوودا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە."  

ئاوێنه‌: کەناڵەکە لە هەواڵێکدا  دەڵێت، "بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ ناوبراو و دەیەوێت شاسوار عەبدولواحید دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی هەولێر و پارتی بکات."  

دەشڵێت، "نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا پۆلیس ئاگادارکردنەوە (تبلیغ) نوێی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی ناردووە."  

ڕۆژی 2ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×