لە مەتینا سێ سه‌ربازی توركیا كوژران
  2021-05-16       333       
هەپەگە ڕایگەیاند لە دوو چالاکیی گەریلاکانی لە مەتینا، سێ سه‌ربازی توركیا كوژران، هەروەها لە زاپ و ئاڤاشینیش چالاکیی ئاسمانی ئەنجامدراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرککەری تورک لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و مئاڤاشین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە سەر چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا هاتووە:

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد، ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی شەهید سەرخوەبوون لە هەرێمی زاپ لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان بۆردوومان کرد، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٣:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە گردی شەهید سەرحەد لە هەرێمی ئاڤاشین، هێزەکانمان لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج، هەردوو چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدران.

هەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی خابور:

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، لە هەرێمی مەتینا، بە هێلیکۆپتەر هێرش کرایە ەسەر گوندەکانی کێستە و ئاشوری و ئۆپەراسیۆن دەستپێکرد، هێزەکانمان ئەو هێزانەیان خستە ژێر کۆنترۆڵ کە هاتبوونە ناوچەکە و بە قورسی کردیانە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئەوەندەی زانراوە، داگیرکەرێک سزادراوە.

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، دژی یەکینەیەکی داگیرکەران لە سێ قوڵەوە چالاکی ئەنجامدرا، شەڕ ڕوویدا و ٤٥ خولەکی خایاند، ئەوەندەی زانراوە دوو داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێکیش برینداربووە.

دوای ئەو دوو چالاکییە، داگیرکەران کە نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن بە هاوەن مەیدانەکەیان تۆپباران کرد و بەروە گردی زەندورا کشانەوە، کاتژمیر نێوان ٠٤:٠٠ بۆ ٠٤:٤٠ خولەکی ئێوارە، ئەو مەیدانە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا، سوپای داگیرکەر کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی شەو بە هێلیکۆپتەر ناوچەکەیان بۆردوومان کرد و کوژراو بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.

دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لەم چالاکییانەدا، سەربازێکیان کوژراوە و دوو گەریلا شەهیدبوون، بەڵام ئەم زانیارییە ڕاست نییە و بەپێی زانیارییەکان سێ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێکی دیکەش برینداربووە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٦:٠٠ی ئێوارە، لە مەیدانی مام ڕەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین، لەدژی داگیرکەران بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم چالاکییە روون نەبووەتەوە.

هێرشی ئاسمانیی هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمیر ١١:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ی شەو، مەیدانی کۆردینە لە هەرێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیان، مەیدانی چەمچۆ لە هەرێمی زاپ، دووجار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٠٩:٢٠ بۆ ٠١:٣٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەرەکان بەسەر مەیدانەکانی مام ڕەشۆ، ئارس فارس و مەرڤانوس، لە هەرێمی ئاڤاشین-دا سووڕاونەوە.

ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٢٠ خولەکی بەیانی، مەیدانی دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاسین، دووجار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×