ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 499 توشبو، حەوت گیانلەدەستدان
  2021-05-16       538       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 499 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات حەوت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 892 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 499 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 787 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان، 2 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×