وەزارەتی ناوخۆ: هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق ئاسایی دەكرێتەوە
  2021-05-16       297       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە رەچاوكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو بڕیارەش لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بۆ رۆژانی جەژن لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق راگەیاند. بڕیارەكە لە سلێمانی جێبەجێ نەكرا، هەولێر و دهۆك دەڵێن، بڕیارەكەیان جێبەجێ كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×