هێزه‌ ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوردیان كوشت
  2021-05-17       307       
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ئاوێنە: بە گوێرەی هەواڵێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە 16ی ئایاری 2021، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە "زابت ئاڵخانی" تەمەن 46 ساڵ راگەیەندراوە کە لە نزیکی گوندی "ئاخ بەرزە" و لە پاسگای ئەو گوندەوە تەقەی لێ کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە سیگاری پێ بووە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێ کراوە.

زابت ئاڵخانی، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شاری ئورمیە راگیراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×