ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی
  2021-05-17       821       

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانەوە، پرسی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر پەرەپێبدات و سوود لە ئەزموونی ئێران وەربگرێت، هاوکات سووریشە لەسەر بەستنەوەی هەردوو وڵات بە هێڵی ئاسنی.

لەو بارەیەوە تاڵیب جەواد حسێنی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنین لە عێراق دوێنێ ١٦ی ئایار ڕایگەیاندووە، “ئێستا لایەنی عێراقی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەوەی ڕێگە ئاسنییەکە لە بەسرەوە بە دەروازەی شەڵەمچەدا بگاتە خاکی عێراق”.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەی ئاسنین لە عێراق، لەچەند ڕۆژی ئایندەدا بە کرداری دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت و ئەو ڕێگەیە دەبێتە شاڕێگەیەک بۆ بەستنەوەی هەردوو وڵات لە ڕووی بازرگانی و ئابورییەوە.

هەر دوێنێ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی هێڵەکەوە ڕایگەیاند، “لە ئایندەیەکی نزیکدا هەریەک ئێران لە شەڵمچەوە بە بەسرەوە دەبەسترێتەوە و لەوێشەوە بە سوریاوە و دواتر بە دەریای ناوەڕاستەوە”.

دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە ئێرانەوە بۆ عێراق و دواتر بۆ سوریا، ڕەنگە لایەنە دژەکانی لە لایەنە دۆستەکانی زیاتربن، بەتایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل هێڵەکە بە مەترسی دەزانن بۆ گواستنەوەی چەکی ئێران بۆ سوریا و لوبنان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×