فڕۆكە جەنگییەكان ماڵی سەركردەكانی حەماسیان بۆردومانكرد
  2021-05-17       542       
سوپای ئیسرائیل وردەكاری هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر شاری غەزەی بڵاوكردەوە.

ئاوێنە:سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە شەوی رابردوو 54 فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیلی بە بەكارهێنانی 110 مووشەك چەند ناوچەیەكی شاری غەزەیان بۆردومانكردووە.

سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد بۆردومانەكانی شەوی رابردوو تونێل و 9 ماڵی سەركردەكانی گرووپی حەماسی ئیسلامییان لە غەزە بە ئامانج گرتووە، كە وەك خەزێنەی چەك بەكاریان هێناون.

چەند بینەرێكی رووداوەكە لەنێو شاری غەزەوە دەڵێن فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی باڵەخانە ئەمنی و سەربازییەكان و هێندێك ماڵیان كردووە، كە بۆ كاروباری سەربازی و مەشق و راهێنانی چەكدارەكان بەكاردەهێندرێن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×