حكومەتی هەرێم پارەی تەواوكردنی سێ‌ قوتابخانەی دابینكرد
  2021-05-17       360       

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنان ڕەزامەندی دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە سێ خوێندنگەدا بە بڕی زیاتر لە 873 ملیۆن دینار.

ئاوێنه‌: خوێندنگەکان کە پێشتر کارکردن تێیاندا وەستابوو، دەکەونە گەڕەکەکانی قولەرەیسی و هۆمەرەکوێر و بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی ئەو بڕەپارەیە بۆ سێ خوێندنگە دابینکراوە بە مەرجی ئەوەی کارەکانیان تەواوبکرێت، ئەگەرچی ئەوە پارەی تەواوی پڕۆژەکان نییە.

ئەو بڕە پارەیە کە دەکاتە 873 ملیۆن و 540 هەزار دینار دەکاتە خەرجکردنی ٪65 ی کۆی پارەی دانراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان و وەزارەتی دارایی بە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری ڕاگەیاندووە، کە دەبێت پڕۆژەکان تەواو بکرێن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×