پەرلەمانی كوردستان داوا لەحیزبەكان دەكات بۆچوونیان لەسەر دەستور رەوانەی پەرلەمان بكەن
  2021-05-17       395       


دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی نووسراو بۆ حیزبەكان دەكەنەوە  سەبارەت بەبۆچوونیان بۆ پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەرووداوی راگەیاندووە، لەڕۆژی 4ی نیسانی2021ەوە بەفەرمی داوایان لەفراكسیۆنەكان كردووە، بۆچوونی حیزبەكانیان لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن، بەڵام تائێستا هیچ حیزبێك وەڵامی نەبووە، بۆیە ئەمڕۆ نووسراوێكی جەختكردنەوەیان بۆ دەكەن، چونكە مەبەستیانە لەم خولەی پەرلەماندا هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی دەستور.

مانگی رابردوو رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەوەی لایەنەكان رای خۆیان لەسەر پڕۆژەی دەستور ئامادە بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی سەردانی لایەنەكانی كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×