وەزیری پێشمەرگە: موچەی لیوا هاوبەشەكان بە زیادەوە دابەش دەكرێت
  2021-05-17       435       

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە چەند هەفتەی داهاتودا بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن."

ئاوێنە: شۆڕش ئیسماعیل، ئەمڕۆ دوشەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕو "بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە."

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکردوە، "پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت."

وتیشی"لە وەزارەتی پێشمەرگە دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازیی و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتومان دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×