مەحمود سەنگاوی: سبەی قۆناغی یەكەمی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەستبەكاردەبێت
  2021-05-17       631       

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی سێشەممە، قۆناغی یەكەمی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لە سنوری موسڵ، كەركوك، دیالەو مەخمور دەست بەكاردەبێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، وەفدیکی سەرۆکایەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزەکانی 70 بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق سەردانی میحوەری گەرمەسێر و کوڵەجۆیان کردو ھەروەھا وەفدێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان سەردانی میحوەری گەرمەسێریان کرد بەمەبەستی پڕچەکردن و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستیەکانی پێشمەرگە.

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵەکانی زیاتر کردوە بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە یەكەكانی 70 و 80 .

وتیشی، بۆ دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیونی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، سبەی قۆناغی یەکەمی لایەنە ھونەرییەکانی ئەو ژورە دەست بەکاردەبێت لەسنوری کەرکوک و موسڵ و دیالە و مەخمور، کە سەرەتا لە ھەر میحوەرێک پێنج ئەفسەری پێشمەرگە و پێنج ئەفسەری سوپای عێراق دەستبەکاردەبن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×