عەلی باپیر،
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ دوشەممە، لەدوای دیداری لەگەڵ سەركونسوڵی فەلەستین
لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەبێ جیاوازی بكەین لەنێوان گەلی جولەكەو رژێمی
زایۆنیستیداو دەشڵێت: ئەو ستەم و داگیركارییەی لە فەلەستین دەكرێت زایۆنیستەكان ئەنجامی
دەدەن.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی
خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له نه‌زمی حزوری، سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین له
هه‌رێمی كوردستان.
لەدوای دیدارەكەیان، لە لێدوانێكدا بۆ
میدیای رەسمی حیزبەكەی، عەلی باپیر وتی"بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا له فه‌ڵه‌ستین ده‌گوزه‌رێ
به‌پله‌ی یه‌كه‌م ڕوی له خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینه‌و ئه‌وان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێگومان ڕوی له هه‌مو
ئۆممه‌تی ئیسلامه، ئومێدمان وایه سه‌رەنجامه‌كه‌ی خێربێ بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری
فه‌ڵه‌ستین، كه خاكه‌كه‌ی داگیركراوه‌و، قه‌واره‌یه‌كی ناشه‌رعیی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی
بنیات نراوه، له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه."
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی
دادگەری وتیشی"ئێمه هه‌میشه ده‌بێ جیاوازیی بكه‌ین له‌نێوان گه‌لی جوله‌كه
وه‌كو هه‌مو گه‌لانی دنیا مافی خۆیانه ژیانیكی ئازادانه‌و سه‌ربه‌ستانه بژین"و
ئەوەشی خستەڕو"ئه‌و زوڵم و سته‌م و داگیركارییه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له
فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه زایۆنیسته‌كانن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و له‌پشتی ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ن،
ئه‌گه‌رنا زۆرێك له خه‌ڵكی جوله‌كه له‌ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاو وڵاتانی دیكه، ڕه‌خنه‌ی
توندیان له رەفتاری ڕژێمی زایۆنیستیی هه‌یه كه له‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات."
عه‌لی باپیر
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئومێدمان وایه هه‌ڵوێستێك بنوێنن له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی
خۆیاندا بێ‌و، ئومێدیشمان وایه ئه‌و هه‌رێمی كوردستانه‌ش له هه‌ڵوێست نواندندا چیدیكه
دوانه‌كه‌وێت، چونكه ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد گه‌لێكی مسوڵمانین‌و زۆرمان زوڵم‌و
سته‌م چه‌شتوه‌و سوتاوین بۆیه پێویسته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراواندا بین
دژی زوڵم‌و سته‌م."
هاوکات، نه‌زمی
حزوری سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین بۆ میدیای رەسمی كۆمەڵ، وتی"ئێمه به‌رده‌وام ویستومانه
به‌ئاشتییانه فه‌ڵه‌ستین ده‌رگایه‌كی كراوه بێ بۆ سه‌رجەم ئایینه جیاوازه‌كان
به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رده‌وام كێشه‌و گیروگرفت دروست ده‌كات."
هه‌ر له‌میانی لێدوانه‌كه‌شیدا
سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیی بۆ بێده‌نگیی‌و بێ هه‌ڵوێستیی وڵاتانی
عه‌ره‌بی به‌ر‌انبه‌ر ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی كه قه‌واره‌ی زایۆنی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی
ده‌كات.